کتێبی "ئارمانی کوردستان" وەک گێڕانەوەیەک لە ژیان و کەسایەتیی "ئارام بنەفشی" گەنجی خۆبەخشی کوردستانی، بە قەلەمی خاتوو گوڵاڵە سادقی، ڕۆژی دووشەممە 12ی خەزەڵوەر، بە بەشداریی خێزانی ئەو خوالێخۆشبووە، بەرپرسان و جەماوەرێکی زۆری خەڵکی شارر سنە، ڕوونوێنی کرا.
ئەم کتێبە وەک نیشاندانی ئەمەگێک بۆ ڕۆح و ورەی خۆبەخشانە، لە دووتوێی 70 لاپەڕە و لە تیراژی 2 هەزار بەرگی و تایبەت بە گرووپی میرمنداڵان، بە هاوکاریی حەوزە هونەریی پارێزگای کوردستان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

Your Comment